ته‌كنۆلۆژیا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لك ده‌كات له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌لكو پێداویستی رۆژانه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كانه. كاتی له خه‌وهه‌ڵسان به‌یانیان به هۆی ئامێری كاتژمێر كه دانراوه‌ته‌وه تا ده‌گاته ئامێره‌كانی هاتوچۆو و په‌یوه‌ندی كردن و نه‌خۆشخانه و …..هتد كه زۆربه‌ی ئامێره‌كان پرۆگرامی ده‌نگی تێدایه و مۆسیقا ده‌ژه‌نێ له گه‌ڵ هه‌ر كلیكێك یاخود به‌كارهێنانێك. بۆ نموونه كه ئۆتۆمۆبیل ده‌كشێته‌وه دواوه سیستمی زیره‌كی تێدایه جۆره موزیكێك یاخود ده‌نگێك ده‌ژه‌نێ كه شۆفێر ئاگادار ده‌كاته‌وه له ئه‌گه‌ری خۆپێدادان به شتێك. لێره‌دا باس له كه‌رسته‌كانی ته‌كنۆلۆژیای موزیك ده‌كه‌ین كه چۆن مۆسیقای به‌ره‌و پێش بردووه و گۆرانكاری له سیسته‌م دا دروست كردوه .