دیاری کردنی مێژوی ئۆرکێسترا دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی ووشەی ئۆرکێسترا وەک زاراوه . توێژنەوە لە سەر مێژوی ئۆرکێسترا بە دوو ئاراستە دەست پێدەکات، یەکەمیان، ئایا ئۆرکێسترا کۆمپانیایە یاخود گرێبەستێکە لە نێوان ژەنیاران بۆ دروست کردنی گروپێک ؟ دووەمیان، ئایا ئۆرکێسترا ئامێرەکانی مۆسیقا لە باوهش دەگرێت کۆیان دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنانی موزیک ؟